Didaktik : undervisningsmodeller och metoder (kurdiska)
Författare | |
---|---|
Förlag | Xazalnus |
Genre | Pedagogik |
Format | Inbunden |
Språk | |
Antal sidor | 431 |
Vikt | 600 gr |
Utgiven | 2019-03-21 |
SAB | Eab |
ISBN | 9789163942174 |
کتێبی «دیداکتیک» بەرهەمی نوێی مامۆستا فایەق سەعید، یەکێکە لە کتێبە زۆر باشەکانی بواری وانەوتنەیەوە و زانیاری وردی تیۆری و پراکتیکیمان پێشکەش دەکات. من دەزانم لەم بوارەدا کتێبمان زۆرە لە ژێرناوی هەمەجۆرا (شێوازەکانی وانەوتنە و تروق تەدریس و ڕێبازەکانی وانەگووتنەوە و...). ئەوەش دەزانم سەدان ئەکادیمست و پرۆفیسۆر و پسپۆڕ و ڕانخۆرمان هەن لەم بوارەدا کاردەکەن، دەنووسن و دەڵێن. بەڵام ناوەڕۆک و میتۆدی نووسینی ئەم کتێبە لەهی هەموان جیاوازە. جیاوازە چونکە: 1. بە میتۆدی لێکۆڵینەوەیی نووسراوە و پشتبەستە بە144 سەرچاوەی زانستی-دەوورنناسی- پەروەردەیی،بە هەردوو زمانی ئینگلیزیی و سویدی. سەرجەم سەرچاوەکان لێکۆڵینەوە و تویژینەوەی نوێن لەلایەن پسپۆڕ و ئەکادیمستەکانی بواری پەردوەردەیی هاوچەرخ نووسراون. 2. لە خوێندنەوەی کتێبەدا بەر سەدان تێرم و کۆنسێپتی پەروەردەیی-فێرکاریی نوێ دەکەوین کە بۆ مامۆستا و فێرکارانی ئێمە نامۆ و نەبیستراون. هەریەک لەم وشانانە تایبەتن بە زانستی وانەوتنەوە و وشەگەلی ئەکادیمی و زانستین لە بواری پەردوەردەیی دەروونناسی. 3. فۆرمی نووسین و زمانی نووسین و ڕووخساری نووسینی کتێبەکە لەسەر بنەمای وردی زانستی-زمانەوانی نووسراوە. یەکیەتیی بابەتی و ڕیزبەندی باسەکان ئاگامەندی و دانایی وردی لێ بەدیدەکرێت. 4. لە پێشەکی کتێبەکە باسێکی تیۆری-مێژووی دەربارەی چەمکی «دیداکتیک» خستۆتە ڕوو، کە ئەم باسە هەم وەک چەمک (دیداکتیک) هەم وەک ناوەڕۆک بۆ بەشی زۆری ئەکادیمیستەکانی بواری پەروەردە تازەیە، نەزانراو و نەبیستراوە. 5. مامۆستا بەرلەوەی نووسەر بێت خوێنەرێکی جییدی بواری پەردوەدەیی هاوچەرخە و خاوەنی پاشخانیکی مۆدێرنی ئەم بوارەیە، بەدەر لەوەش تا ئێستا بە پراکتیکی لە پرۆسەی فێرکردن و مامۆستایەتی دانەبڕاوە. وشیارییەکی تیۆری-کردەیی بالایی هەیە. 6. لە باسکردنی میتۆدەکاندا ڕەچاوی ئەوە کراوە کە پیادەکردنی بەشیک لە میتۆدەکان بۆ هەموو کات و ساتێک دەست بدات و ڕێگەی چارەی بۆ بەشێک لە ئاستەنگەکان خستۆتەڕوو. لەگەڵ هەر مۆدیلێکیش نموونەیەکی پراکتیکی خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەی ئاسانتر بێتە بەر هۆش و هەست. هاوکار عەبدوڵلا